دەربارە

ئێمە پێداویستییەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری ئاسان دەکەین

دیجیتاڵ کی یەکێکە لە کۆمپانیا بەرچاوەکانی کوردستان. ئێمە بەرهەم و خزمەتگوزاری جیاواز بەردەست ئەخەین بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆجیاکان بۆ بزنزەکان، حکومەت، ڕێکخراو و دامەزراوە حکومی و ناحکومی

پیشەگەرە لێهاتووەکانی تەکنەلۆژیامان دڵخۆشن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی بێهاوتای لەم بوارەدا. بە کارکردنی نزیک لەگەڵ کڕیارەکانمان، دەگەینە ئەوەی لە کێشە و ئاواتە ناوازەکانیان تێبگەین لێرەوە لە ئەنجامدا چارەسەری دروستکراو تایبەت و کاریگەر و لە چاوەڕوانییەکان زیاتر بەرهەم بهێنین. ئەولەویەتمان لە دیجیتاڵ کی یارمەتیدانی ئێوەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانتان لە سنوورێکی ورددا.


لە کاتێکدا ئێمە بەرەوپێش ئەچین و گەشە دەکەین، هێشتا باوەڕمان بە داهێنان و کوالیتی و هەروەها ڕازیبوونی کڕیار هەیە. ئەو پێگە پێشەنگەی کە لە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیادا وەرمانگرتووە، بووەتە هۆی ئەوەی کە پلەیەک لە پێشەوە لە داهێنانی دیجیتاڵیدا بەدەستبهێنین کە گۆڕینی جیهانی دیجیتاڵی کەرتی ئایتی کوردستان لە ئێستادا و لە ڕووی داهاتووەوەیە.

دیدگا

دیدگاکەمان ئەوەیە کە ببینە پێشەنگ لە یەکخستنی سیستەمی تەکنەلۆژیا و گۆڕینی پلاتفۆرم بۆ دیجیتاڵی. ئێمە کاردەکەین بۆ ئەمە بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیا، جەختکردنەوە لەسەر پێداویستییەکانی کڕیار و دروستکردنی هاوبەشی ستراتیژی. بە دڵنیابوون لەوەی کە سیستەمی باش بەڕێوەبەردراو دادەنرێت، توانیومانە ئەو پێداویستییە ئاڵۆزەکانی بازرگانی سادە بکەین کە لە ئەنجامدا داهێنان و باشی دەباتە پێشەوە، وە گۆڕانکاری لە چۆنیەتی کارکردنی بزنسەکاندا.

ئەرک

ئەرکی ئێمە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تایبەتمەندەکان کە پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی ڕێکخراوەکان دابین بکات لە ڕێگەی پراکتیزە سەرەکییەکانمانەوە: ڕاوێژکاری، تەکنەلۆژیا و سەرچاوەی دەرەکی. ئامانجمان بەدەستهێنانی بەرزترین کوالیتیە بۆ هەریەکێک لەم بوارانە و دڵنیابوون لەوەی کە چارەسەرەکانمان هەم سەرسووڕهێنەر و هەم کاران. بە پابەندبوون بەمانەوە، ئێمە پێشبینیەکانی کڕیارەکانمان تێپەڕاندووە و بەم شێوەیەش توانای ئەوەمان پێداون کە بە متمانەوە ئامانجە ستراتیژییەکانیان بەدیبهێنن و لە هەمان کاتدا کارابن.